‏”كارتی بانكی دروستدەكرێت”‏
دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان گۆڕانكاریی بەسەردا دێت

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێم ڕوونكردنەوە لە بارەی گۆڕینی میكانیزمی ‏دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان لە هەرێمی كوردستان دەدات، دەڵێت “كاردەكرێت بۆ ‏ئەوەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی بكرێتە كارتی بانكی”.‏

لەشكر ئیبراهیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا ‏بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دەتوانرێت شێوازی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی ‏بگۆڕدرێت، زیادكردنی بنكەكانی تایبەت بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی یەكێكە لە ‏ڕێگاكان.‏

ئاشكراشیكرد، “لە ئێستادا بەڕێوەبەری گشتیی بانكەكان لەگەڵ كۆمپانیایەك هەماهەنگیی ‏كردووە بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی لە ڕێگای كارتی بانكییەوە”.‏

بەرپرسەكەی خانەنشینیی هەرێمی كوردستان پێیوایە، “بە دابەشكردنی مووچە لەڕێگای ‏كارتی بانكییەوە ئەو گرفتەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەبووە، چارەسەردەكات و هەر ‏بانكێكی حكومیی هەبێت خانەنشینان دەتوانن مووچەكەیان لەو بانكە وەربگرن، نەك ‏بنكەیەكیان بۆ دیاریبكرێـت”.‏

لەشكر ئیبراهیم ڕاشیگەیاند، “ئەنجومەنی پارێزگاكان دەتوانن گۆڕانكاری لە شێوازی ‏دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بكەن و بنكەی تایبەت بە مووچەی خانەنشینان ‏زیادبكەن”.‏

ئەمڕۆ سێشەممە ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‏ڕایگەیاندبوو، “هەوڵدەدەین لە دوای پشووەكانی جەژنی نەورۆز میكانیزمی دابەشكردنی ‏مووچەی خانەنشینان بگۆڕین”.‏

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو خانەنشین لە سلێمانی و پێشمەرگەیەكی خانەنشین لە قەزای ‏سۆران لەسەرەی وەرگرتنی مووچەی مانگی دوودا گیانیان لەدەستدا، داوكاری گشتیی ‏هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و داوای لێكۆڵینەوەی لەو ڕووداوەی قەزای سۆران ‏كرد، هاوكات داوای لە وەزارەتی دارایی كرد میكانیزمی دابەشكردنی مووچەی ‏خانەنشینان بگۆڕێت.‏

بابەتی پێشتر

ئیتاڵیا و هۆڵەندا سزایان بەسەر ڕوسیادا سەپاند

بابەتی دواتر

یاریزانانی پاریس بوون بە دوو گروپەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: ئەوانەی لەکاتی خۆیدا قەرزەکانیان ناگەڕێننەوە کارەباکەیان دەبڕین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی هاوبەشانی بازرگانی و پیشەسازی ئاگاداردەکاتەوە، ئەگەر قەرزەکانی سەریان پاکتاونەکەن کارەبایان دەبڕدرێت. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share