پۆلیسی توركیا لە نەورۆزی ئامەد 298 كەسی دەستگیركردووە

لە ئامەد نەورۆزی ملیۆنی بەڕێوەیچوو

لە ئاهەنگی نەورۆزی ئامەدی باكووری كوردستان، پۆلیسی توركیا نزیكەی 300 كەسی دەستگیركردووە، ژمارەیەك لە بەشداربووان لێیاندراوە.

دوێنێ لە ئامەدی باكووری كوردستان ئاهەنگی ملیۆنیی نەورۆز بەڕێوەچوو، لە بەیانییەوە چالاكییەكان دەستیانپێكرد و تا شەو بەردەوام بوون، نزیكەی ملیۆن كورد بەشدارییان تێدا كرد.

پۆلیسی توركیا توندوتیژیی بەرامبەر بە كوردانی ئامەد ئەنجامدا و ڕێگری لە بەشداریی بەشێك لە كوردان كرد، ڕێگری توندوتیژییەكان بەهەمانشێوەوە بە درێژایی دوێنێ بەردەوامییان هەبووە، نەك تەنها لە ئامەد، بەڵكو لە ناوچەكانی دیكەی باكووری كوردستان و توركیاش.

ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز بڵاویكردووەتەوە، پۆلیسی توركیا تەنها لە ئامەد بەلایەنی كەمەوە 298 كەس دەستگیركراون، كە نزیكەی 150 كەسیان منداڵ و گەنج بوون.

ئاژانسەكە بەیانی ئەمڕۆ وایبڵاوكردووەتەوە، كە تا ئێستا دەستگیركراوەكان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئامەد ڕاگیراون.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی دوو مەرجی سەرەكیی هەیە بۆ قبوڵكردنی كاندیدەكەی سەدر

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی ئاوە..‏ <br> UN‏ لەبارەی ئایندەی ئاوەوە لە عێراق هۆشداری دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ زەوی دابەشدەكرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار، دابەشكردنی زەویی نیشتەجێبوونی بەسەر ژمارەیەك هاوڵاتیدا راگەیاند و دەڵێت، سبەینێ ئامادەبن. لە راگەیەندراوێكدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی…
Total
0
Share