هیچ یانەیەک لە فەرهەنگی مباپێ-دا نییە

هەندێک لەسەرچاوەکانی بەریتانیا ئاماژەیان بەوە کردووە، کە مانچستەر یونایتد ئارەزووی گواستنەوەی کیلیان مباپێ دەکات، لەو بارەیەوە فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزای بواری گواستنەوەکان زانیاریی گرنگی ئاشکراکرد.

لە لێدوانێکدا بۆ “کاوت ئۆفساید”، ڕۆمانۆ ڕایگەیاندووە، “ڕاستگۆیانە پێتان دەڵێم، کە لە ئێستادا هیچ شتێک لە نێوان مانچستەر یونایتد و کیلیان مباپێدا نییە.”

ڕۆمانۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، “هێندە نابێت مباپێ بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس نوێکردووەتەوە‌، پێموایه‌ هیچ یانەیەک لە فەرهەنگی یاریزانەکەدا نییە، بە مانچسته‌ر یونایتدیشەوە.”

“ئاسکەکەی فەرەنسا” بۆ ماوەی سێ وەرز گرێبەستی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێکردووەتەوە، بەڵام وەک لە ڕاپۆرتەکاندا هاتووە، ساڵی سێیەم ئیختیارییە، واتە دەتوانێت لە ساڵی 2024 بێبەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید له‌ مایۆرکاوه‌ به‌ سێ خاڵه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ مه‌درید

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خوولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ…
Total
0
Share