داواكاری گشتی لەسەر گیانلەدەستدانی پێشمەرگە خانەنشینەكەی سۆران داوای لێكۆڵینەوە دەكات

داواكاری گشتیی هەرێم داوای لێكۆڵینەوە لە هۆكاری گیانلەدەستدانی پێشمەرگە خانەنشینەكەی ئەمڕۆی قەزای سۆران دەكات كە لە سەرەی وەرگرتنی مووچە گیانیلەدەستدا، هاوكات داوای گۆڕینی میكانیزمی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان-یش دەكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی داواكاری گشتیی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردووەتەوە ” دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی خانەنشینێك لە قەزای سۆران لەكاتی وەرگرتنی مووچەكەی، داواكاری گشتیی، دادوەری داواكاریی گشتی لە سۆران ڕاسپارد بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە لە ڕووی كارگێری و یاساییەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، ” داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە كراوە بۆ خستنەڕووی ڕاستی ئەم بابەتە و ئاشكراكردنی كەمتەرخەمان بۆ بەدواداچوونی یاسایی”.

ئاماژە بەوە كراوە ، “داواكاری گشتیی داوا لە وەزیری دارایی دەكات میكانزمێكی گونجاو بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشیان لە داهاتوودا پەیڕەو بكات تا كارەساتی لەم جۆرە دووبارە نەبێتەوە.”

بابەتی پێشتر

فەڕەنسا هۆشداری لە بارەی قەیرانی خۆراكەوە دەدات

بابەتی دواتر

لە 24 كاتژمێردا لە سلێمانی 11 منداڵ بە نەبەكامی لەدایكبوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوان كەلاری: پێش جەژن هێزە ئەمنییەكان دوو مووچە وەردەگرن و فەرمانبەرانیش مووچەی مانگی پێنج

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە خەرجیی كرداری(ئینفاقی فیعلی)جیاكراوەتەوە و حكومەتی عێراق پابەندی ناردنی مووچە…
Total
0
Share