كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید داوای لێبوردنی لە هاندەران كرد و جەختی كردەوە كە تیپەكەی زۆر خراپ دەركەوتووە و بەرشلۆنەش ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە.
ئەنچیلۆتی ئاماژەی بەوەدا كە ئەوا دەتوانن لە یارییەكانی داهاتوو بە بەهێزی بگەڕێنەوە و ترسیشیان لە لەدەستدانی پێشەنگی ڕیزبەندی نییە.
– یارییەكی زۆر خراپمان ئەنجامدا
– دەتوانین بە بەهێزی بگەڕێینەوە لە یارییەكانی داهاتوودا
– گاریس بەیڵ لە مەشق و ڕاهێنانەكان باش نەبوو
– ئەم پشوە بۆ ئێمە سودی دەبێت بەتایبەت بۆ بنزیمە و مێندی ، كاتمان هەیە قەرەبوی ئەم شكستە بكەینەوە
– داوای لێبوردن لەهاندەران دەكەم بۆ ئەم شكستە
– هۆكاری شكستەكە من بووم
– هێشتا بە نۆ خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیاین
– ئەگەر بارودۆخەكە هەڵسەنگێنین ئێمە بە 9 خاڵ لە لالیگا لە پێشەنگین و لە چامپیۆنزلیگ لە قۆناغی هەشتین