له چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 29ی خوولی پله یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له یاریگای خۆیدا یاریی کلاسیکۆی له ڕیاڵ مه‌درید برده‌وه.
ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی کرد، یانه که‌ته‌لۆنییه‌که له‌ده‌ستپێک تاوه‌کو کۆتایی کلاسیکۆ باشترین ئاستی پێشکه‌شکرد، کۆنتڕۆڵی تۆپ و ئه‌نجامه‌که‌یان کرد.
یارییه‌که‌ش به ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی بلاوگرانا له خوله‌که‌کانی 29، 38، 47، 53 له‌لایه‌ن پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ (دوو گۆڵ)، ڕۆناڵد ئاراوخۆ، فیران تۆرێسه‌وه تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، یانه‌ی به‌رشلۆنه به کۆکردنه‌وه‌ی 54 خاڵ له‌پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا جێگیربوو، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به 66 خاڵه‌وه له‌لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی به‌رده‌وامبوو، به‌ڵام جیاوازی له‌گه‌ڵ ئیشبیلیه‌ی دووه‌م بۆ نۆ خاڵ و له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه بۆ 12 خاڵ که‌مبووه‌وه.