ئاهەنگی هونەرمەندێکی عەرەب کارەساتی لێکەوتەوە

لە رووداوێکدا کە لە ئاهەنگی هونەرمەندی میسری محەمەد رەمەزان دروستبوو، کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکە برینداربوون.

رووداوەکە شەوی رابردوو روویداوە، کاتێک هونەرمەند محەمەد رەمەزان لە ناوچەی بۆرتۆ مارینا لە کەناراوی باکوور ئاهەنگێکی سازکرد و لە ناوەراستی ئاهەنگەکەدا یاری ئاگرین تەقێندرا.

رووداوەکە لە ئەنجامی لادانی ئاراستەی یارییە ئاگرینەکان روویداوە و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و شەشی دیکەش برینداربوون.

بەپێی میدیا میسرییەکان بەشێک لە بریندارەکان لە ئەنجامی پاڵەپەستۆی دوای رووداوەکە برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە دزەپێکراوەکانی ڕۆژی هاوسەرگیریی کچەکەی ترەمپ لەگەڵ ماڵی زاوا عەرەبەکەدا بڵاودەبێتەوە

ئامادەکارییەکان بۆ ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی تیڤانی ترەمپ کچەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە هاوینەهەوارەکەی باوکی لە فلۆریدا…
Total
0
Share