بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لە سبەینێ یەکشەممەوە بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەكان گۆڕانكاریی بەسەردادێت.
لە ئاگادارییەکدا كارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، “ئاگاداری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی ناو شاری سلێمانی دەکەینەوە، کە لە سبەینێ یەکشەممەوە تا دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لە ٢٦/٣/٢٠٢٢ بەرنامەی کارکردنیان دەگۆڕێت”.
ڕوونیشدکردوەەتەوە، بەرنامەی کارکردنی بەیانیان (٦:٣٠ بۆ ٨:٠٠ ی بەیانی نامێنێت و نیوەڕوانیش لە کاتژمێر (١٢:٠٠)ەوە کار بەمۆلیدە بکەن.
كاربای سلێمانی جەخت لەوەشدەكاتەوە، پێویستە هەموو مۆلیدەکان بەو بەرنامەیەوە پابەندبن.