لە عێراق بەهۆی هاوردەكردنی مریشكەوە زیاتر لە 600 هەزار كرێكار بێكاربوون

به‌هۆی هاورده‌كردنی مریشكی هاورده‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌، زیاتر له‌ 600 هه‌زار كه‌س له‌ عێراق بێكاربون وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق هۆشداری دەدات كە مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش دروستبووه‌.

عه‌باس محەمەد، به‌ڕێوبه‌ری گشتی له ‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بە میدیا عێراقییەكانی وتووە، زیاتر له‌ 700 هه‌زار كرێكار له‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان هه‌ن، له‌ئێستادا ته‌نها نزیكه‌ی هه‌زار كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری له‌كاردان، چونكه‌ به‌شێك له‌ هاوڵاتیان مریشكی هاورده‌ به‌كارده‌هێنن، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ زیاتر له‌ 600 هه‌زار كه‌س بێكاربون.

پێشیوایە، ” عێراق زیاده‌ی له‌به‌رهه‌مهێناندا هه‌یه‌ له‌كاتێكدا ئێستا له‌وڵاتانی دراوسێ نرخی هێلكه‌ به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و گرانتریشه‌ له‌ نرخه‌كه‌ی عێراق “.

بابەتی پێشتر

میڵدزبره‌ 0-2 چێڵسی

بابەتی دواتر

سلێمانی.. لە یانەیەكی شەوانە شەڕەتەقە ڕوویدا و كوژراو و بریندارهەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share