هەرێم.. بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو ژمارەی توشبوون بە كۆرۆنا كەمبووەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێردا 645 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، 25 كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 645 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 247 كەس توشبوون، كەمترین ڕێژەی توشبوونیش لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمار كراوە كە 17 كەسن”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، لەوماوەیەدا 25 توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە كە 9 توشبوویان لە هەولێر و 6 توشبوو لە سلێمانی، 6 كەسیش لە پارێزگای دهۆك و لە پارێزگای هەڵەبجە 2 كەس و لە ڕاپەڕینیش 1 كەس و لە گەرمیانیش 1 كەس”.

ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 474 كەس.

كۆی گشتیی ئەو كەسانەی تا ئێستا لە هەرێمی بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 2 هەزار و 891 كەس، كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بوون كە هەزار و 395 كەس گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

ئێران وەڵامی ترەمپ دەداتەوە لەبارەی هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی

بابەتی دواتر

ژاپۆن خاوەنی خێراترین کۆمپیوتەرە لە جیهاندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەشە نوێیەکەی نەخۆشخانەی منداڵبوون لە هەرێمدا هاوشێوەی نییە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، بە هاوکاریی کونسوڵخانەی چیک بەشێکی نوێیان لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی کردووەتەوە، لەڕووی پێشکەوتووییەوە…
Total
0
Share