چێوەی هەماهەنگی بە مەرج بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماردا دەكات

ئەندامێكی فراكسیۆنی سادیقون سەر بە هاوپەیمانیی فەتح ڕایدەگەیەنێت، “دانوستاندنی نێوان چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان و ڕەوتی سەدر دەستیپێكردووەتەوە و دەڵێت، دانوستاندنەكانی نێوانیان ئەرێنین” و چێوەی هەماهەنگی بە مەرج بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماردا دەكات.

محەمەد بەلداوی، ئەندامی فراكسیۆنی سادیقون لە ئەنجومەنی نوێنەران بە میدیاكانی عێراقی ڕایگەیاند، دانوستاندنی نێوان چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان و ڕەوتی سەدر دەستپێكردووەتەوە و جددی و ئەرێنین.

ئاماژەی بەوە كرد، “چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان و ڕەوتی سەدر ڕێككەوتوون ئەنجامی دانوستاندنەكانیان بۆ ڕاگەیاندن ئاشكرانەكەن تا ئەو كاتەی دەگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی”.

هاوكات عەباس زاملی، سەرۆكی فراكسیۆنەكە و پەرلەمانتار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان بەشداریی كۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ناكات ئەگەر لەگەڵ هاوپەیمانیی سێ قۆڵیی سەدر، پارتی و حەلبووسی-دا نەگەنە ڕێككەوتن.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد سێ فەرمانی دەستگیرکردنی جیاوازی هەبووە

بابەتی دواتر

تا ئێستا هەرێمی كوردستان بڕیاری هەڵگرتنی گومرگی لەسەر خۆراك جێبەجێ نەكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌كان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵی كۆده‌بێتەوە

لایەنەكانی چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ئه‌مشه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مڕۆی دادگای فیدراڵی ئه‌نجامده‌ده‌ن. به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share