لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا تیمە فریاگوزارییەكانی تەندروستیی سلێمانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن.
بە بڕیاری سەباح نەسرەدین هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، سەرجەم تیمە فریاگوزارییەکانی تەندروستیی سلێمانی بۆ ڕۆژانی جەژنی نەورۆز خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
هاوكات بەپێی بڕیارێكی سەنتەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی لە ڕۆژانی 20، 21 و 22ی ئازار تیمەكان لەناو شاری سلێمانی و سەیرانگاكان دەبن بەمەبەستی هاوكاریكردنی هاوڵاتییان و گەشتیاران لەكاتی ڕووداوێكدا.