ڤیدیۆ.. كونسوڵی گشتیی بەڕیتانیا لە چین ژیانی كچە خوێندكارێك ڕزگاردەكات

كونسوڵی گشتیی بەڕیتانیا لە وڵاتی چین، کچە خوێندکارێک لە خنکان ڕزگار دەكات، ئەوەش دەبێتە جێی سەرنجی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان و میدیاكانی جیهان.

لە ناوچەی چۆنگکینگی  باشووری ڕۆژئاوای وڵاتی چین، ستیڤن ئیڵیسۆن، كونسوڵی گشتیی بەڕیتانیا كە تەمەنی 61 ساڵە خۆی هەڵدایە نێو ڕووبارێك بۆ ئەوەی ژیانی كچە خوێندكارێك ڕزگار بكات، وەك ڕۆیتەرز لە هەواڵێكیدا خستویەتیەڕوو.

ڕوداوەكە ڕۆژی شەممە 14ی تشرینی دووەم ڕویداوە، وەك لە ڤیدیۆیەكدا دەردەكەوێت كە لەلایەن گەشتیارێكەوە گیراوە، كچە خوێندكارەكە پێی دەخلیسكێت و دەكەوێتە نێو ڕووبارەكەوە و وا دەردەكەوێت كە خنكاوە، بەڵام لەوكاتەدا كە هەمووان تووشی شۆك دەبن و دەستەوەستانن لە ڕزگاركردنی، دیپلۆماتكارە بەڕیتانییەكە خۆی هەڵدەداتە ئاوەكەوە و ڕزگاری دەكات.

ئامادەبووانی شوێنی ڕوداوەكە و شایەتحاڵەكان، سوپاسی هەڵوێستی كونسوڵی گشتیی بەڕیتانیایان كرد.

ڤیدیۆی ڕوداوەكە.. 

بابەتی پێشتر

مایوێزەر دەگەڕێتەوە و بەڵێنی ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گەورە دەدات

بابەتی دواتر

ئەمریكا و فەڕەنسا داوای ڕوونكردنەوە لە ڕوسیا دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share