وەڵامدانەوەیە بۆ چین.. ئەمریکا بازرگانیی لەگەڵ تایوان فراوان دەکات

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیان لەگەڵ تایوان پەرەپێدەدەن، جەخت لە مافی جموجوڵە ئاوی و ئاسمانییەکانی دەکاتەوە لەو گەروەی کە چین لە تایوان جیادەکاتەوە.

کۆشکی سپی باسی لەوە کردووە، پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ تایوان فراوان دەکەن، ئەوەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ بێزارکردنەکانی چین.

لەگەڵ ئەوەدا وەزارەتی دەرەوەی تایوان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، “سوپاسی ئەمریکا دەکەین بۆ گرتنەبەری ڕێکاری کرداری بۆ پاراستنی ئاسایشی و ئاشتی لە گەرووی تایوان و ناوچەکە”.

کۆرت کامبڵ هەماهەنگیکاری کۆشکی سپی بۆ دۆسیەی ئاسیا و زەریای هێمن، ڕاوێژکاری جۆ بایدن ڕایگەیاند، پلانە بازرگانییە نوێکەی ئەمریکا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕادەگەیەنین، هەروەها هێزەکانی ئەمریکا لە هەفتەکانی داهاتوودا بە گەرووی تایواندا تێدەپەڕن.

ئەو ڕاگەیەندراوەی ئەمریکا لەکاتێکدایە، پەکین لەدوای سەردانەکەی نانسی پیلۆسی بۆ تایوان گەورەترین مانۆڕی سەربازیی ئەنجامدا.

تایوان چین بەوە تۆمەتباردەکات، کە سەردانەکەی ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەمریکای وەک بیانوو بەکار‌هێناوە بۆ دەستپێکردنی ڕاهێنانەکانی کە تایپێ بە ڕاهێنان بۆ دەستپێکردنی هێرش.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی ئەلمێریا

بابەتی دواتر

پێنج مانگە ڕاگیراوە<br> كاركردن لە ڕێگای كەلار-سلێمانی دەستیپێكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share