کچانی عێراق بەزۆر لە ئەوروپاوە دەنێردرێنەوە بۆ بەشوودان

وێنەکە گوزارشتییە

ڕێکخراوێکی سویدی ئاشکرایدەکات، لەناو ئەو بیانییانەدا كە لە سوید دەژین، عێراقییەکان زۆرترین حاڵەتیان هەیە لەسەر ناردنەوەی کچەکانیان تا لە وڵاتی خۆیان بەشووبدرێن.

ڕێکخراوی “هومان فریدم” ڕایدەگەیەنێت، “بەشێکی زۆری عێراقییەکان تا ئێستاش دەستبەرداری کەلتوور و شێوازی ژیانی خۆیان نەبوون، بۆیە ناشتوانن کچەکانیان لە کۆمەڵگای سویدیدا بەشووبدەن یان سەربەستبکەن لە شووکردن یان هەڵبژاردنی ژیانی تەنهایی”.

بەپێی زانیارییەکانی ڕێكخراوەکە، بەشێک لەو کچانەی کە بۆ عێراق نێردراونەتەوە تا بەشووبدرێن، ئاگاداری پلانی خێزانەکانیان نەبوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەشێک لە کچەکان “بەفێڵ” نێردراونەتەوە بۆ عێراق و کاتێک لە سوید بوون پێیاننەوتراوە کە ئەوان بۆ بەشوودان دەگەڕێنەوە عێراق.

هەندێک لەو کچانەی لە عێراق بەشوودراون توانای گەڕانەوەیان نەبووە بۆ وڵاتی دووەمیان و بەشێکیان گلەیی ئەوەیان کردووە کە لەلایەن مێردەکانیانەوە توندوتیژییان بەرامبەرکراوە و هەندێکجار لە ماڵەکانیشیاندا بەندکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان: دەبێت بگەڕێینەوە بۆ رێککەوتنی دانەوێڵە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی دانەوێڵە یەکێکە لە ئەرکە گرنگەکانی رێکخراوەکەیان بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی…
Total
0
Share