بۆ یەکەمجار توێژینەوەیەکی ئەوروپی هۆکاری کەمبوونەوەی باڵندە لەجیهاندا دەردەخات

توێژینەوەیەکی ئەوروپی باس لەوەدەکات ئەو مادەیەی لە گوللـەی ڕاوچییەکاندا بەکاردەهێنرێت هۆکارێکە لە کەمبوونەوەی ژمارەی باڵندە ڕاوکەرەکان لانیکەم 55 هەزار باڵندە، بەهۆی ئەوەی ئەو ماددە کیمیاییانە تێیدایە و دەبێتەهۆی پیسبوونی ژینگەی خۆراکییان.

توێژەرانی زانکۆی کامبریج تویژینەوەکەیان ئەنجامداوە و ئاماژە بەوەدەکەن ئەو پیسبوونە بەهۆی چالاکیی ڕاوچییەکانەوە سەرتاسەری ئەوروپای گرتووەتەوە.

توێژینەوەکە پشتیبەستووە بە لێکۆڵینەوە لە جگەری سێ هەزار باڵندەی ڕاوکەر لە 22 جۆری جیاواز بۆ زانینی کاریگەریی ئەو ماددە کیمیاییانەی لە تەقەمەنیی ڕاوچییەکاندا بەکاردەهێنرێت، توێژینەوەکە لە 13 وڵاتی ئەوروپا لەوانە ئەڵمانیا، فەرەنسا، نەمسا، مەجەر، ئیسپانیا، پرتۆگال، ئیتالیا، بەریتانیا، سویسرا و دانیمارک و ژمارەیەک وڵاتی دیکە.

تویژینەوەکە دەڵێت، پیسبوونی خۆراک و سەرچاوەکان بە گوللـەی ڕاوچییەکان هۆکارە بۆئەوەی 55 هەزار باڵندە کەمببنەوە بەهۆی نەتوانینی دەستگەیشتنیان بە خۆراک.

ئاماژە بەوەشکراوە باڵندەی جۆری هەڵۆی سپی بەڕێژەی 14% کەمیکردووە کە زیاتر لە سەدەیەکە بەهۆی ژەهراوی بوونەوە کێشەی دەستکەوتنی سەرچاوەی خۆراکیان هەیە، لە هەڵۆی ئاڵتوونیدا ڕێژەکە 13% و هەڵۆی قاوەیی بەڕێژەی 3%ن.

توێژینەوەکە دەڵێت، تەقەمەنی و گوللـەی ڕاوچییەکان هۆکاری بڵاوبوونەوەی 14 هەزار تۆن لە ماددەی کیمیایین ساڵانە لە وڵاتانی ئەوروپا.

بابەتی پێشتر

ئاستی ئاو لە بەنداوەكان وەك پێویست نین، بەڵام لەبارەی وشكەساڵییەوە دڵنیایی دەدرێت

بابەتی دواتر

عەبدولستار مەجید: لە گەڕەکێکی هەولێر 80 ملیۆن دینار بۆ نەوت لە خەڵک وەرگیراوە و نەوتیشیان پێنەدراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share