یەکێک لە خاوەنانی کانە زێڕینەکانی گانا ئامادەیی دەربڕیوە، سێ ملیار پاوەند بە یانەی چێڵسی بدات، بەڵێنیشیداوە بەردەوامی بە سەرکەوتنەکان بدات.
سیاسەتمەدار و خاوەنی یەکێک لە کانەکانی ئاڵتوون لە گانا، بێرنارد ئەنتوی بواسیاکۆ دووپاتیکردووەتەوە، کە سێ ملیار پاوەندی تەرخانکردووە بۆ کڕینی پشکەکانی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی چاوەنی یانەی چێڵسی.
بواسیاکۆ یەکێکە لە ملیاردێرەکانی گانا و جیهان، بەڵێنیداوە لە ئەگەری کڕینی پشکەکانی ئەبرامۆڤیچ، ئەفسانەکانی ئەفریقا بکات بە میراتگری یانە ئینگلیزییەکە.
وتەبێژی بواسیاکۆ بە دەیلی مەیڵی ڕاگەیاندووە، “بێرنارد بواسیاکۆ ئۆفەرێکی بۆ چێڵسی پێشکەشکردووە. گفتوگۆ لەنێوان هەموو ئەو لایەنانەدا کراوە، کە بەشدارن لە پرۆسەی فرۆشتنەکەدا”.
بواسیاکا بەڵێنی ئەوەشی داوە، یانەی چێڵسی لە یانەیەکی پیاوانەوە بکاتە خێزانی، لە یاریگای ستامفۆرد بریج جێگەی تایبەت بۆ منداڵان تەرخانبکات.