پۆلیسی دهۆک سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد بەفێڵ زیاتر لە 16 ملیۆنیان لە کچێک وەرگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک دانپێدانانی سێ تۆمەتباری بڵاوکردەوە کە بڕی 16 ملیۆن دیناری عێراقی و هەزار دۆلاریان بە فێڵ لە کچێک وەرگرتووە.

لە دانپێدانانەکەدا یەکێک لەتۆمەتبارەکان باس لەوەدەکات، کە ماوەی دوو مانگ دەبێت ویستوویەتی پارە لەو کچە وەربگرێت و هەر جارێک بە فێڵێک پارەی لێوەرگرتووە، تاوەکو گەیشتووەتە ئەو بڕە پارەیە.

تۆمەتبارەکە دەڵێت، “بەو فێڵەی دوو هاوڕێم لە زیندانن پێویستیان بە کەفالەتە پارەم لێوەرگرتووە تاوەکو بڕی پارەکە بووە بە 16 ملیۆن دیناری عێراقی و هەزار دۆلاری ئەمریکی”.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک باس لەوەدەکات گەنجەکان سەرجەم ئەو بڕە پارەیەیان خەرجکردبوو، بەڵام لەڕێگەی بنکەی پۆلیسی خەباتەوە پارەکە بۆ خاوەنەکەی گەڕێنراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکان بەپێی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن سزادەدرێن بە زیندانیکردن بۆ ماوەی ساڵێک تا پێنج ساڵ هەروەها پێبژاردن بەبڕی ملیۆنێک تا پێنج ملیۆن دینار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: هەوڵی سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا دەدەین

وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی جه‌خت له‌ به‌ره‌ودان و سه‌رخستنی زیاتری پرۆسه‌ی چاكسازیی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا دەكەنەوە. لە…
Total
0
Share