خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه‌ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه‌ چالاکییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌رده‌وامییان ده‌بێت و چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن.

له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی گه‌ڕی شه‌شه‌م له‌ قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا “یوروپا نه‌یشن لیگ” له‌ یاریگای لاکارتۆخا روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامده‌درێت، له‌م یارییه‌ به‌هێزه‌دا براوه‌ی یه‌کێک له‌ دوو هه‌ڵبژارده‌ جیهانییه‌که‌ لوتکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م به‌ده‌ستده‌هێنێت.

له‌ دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌هێزی دیکه‌دا کرواتیا به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال و فه‌ره‌نسا به‌رانبه‌ر سوید یاریده‌که‌ن، به‌لام پێشوه‌خت که‌ڵه‌شێره‌کانی فه‌ره‌نسا به‌ بردنه‌وه‌یان له‌ به‌رازیلیه‌ ئه‌وروپییه‌کان “پۆرتوگال” لوتکه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌یان یه‌کلاییکرده‌وه‌‌.

له‌ چوارچێوه‌ی پاڵاوتنه‌کانی ئه‌مریکای باشوور بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2022، هه‌ڵبژارده‌ی ئورۆگوای ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی چواره‌م و لوتکه‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ئه‌نجامده‌دات، به‌ره‌به‌یانی سبه‌ینێش ئه‌رجه‌نتین یارییه‌کی قورس له‌ خاکی پیرۆ به‌رانبه‌ر پیروڤیه‌کان ئه‌نجامده‌دات.

 

پاڵاوتنه‌کانی ئه‌مریکای باشوور –مۆندیال (گه‌ڕی چوار)

ڤه‌نزوێلا – چێلی (12:00 شه‌و)

ئیکوادۆر – کۆڵۆمبیا (12:00 شه‌و)

ئورۆگوای – به‌رازیل (2:00 به‌ره‌به‌یان)

پاراگوای – بۆلیڤیا (2:00 به‌ره‌به‌یان)

پیرو – ئه‌رجه‌نتین (3:30 به‌ره‌به‌یان)

 

خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا – کۆمه‌ڵه‌کان (گه‌ڕی شه‌شه‌م)

ئه‌ندۆرا – لاتیڤیا (10:45)

ماڵتا – فارو ئایسلاند (10:45)

کرواتیا – پۆرتوگال (10:45)

فه‌ره‌نسا – سوید (10:45)

ئیسپانیا – ئه‌ڵمانیا (10:45)

سویسرا – ئۆکرانیا (10:45)

مۆنتینیگرۆ – قوبرس (10:45)

لۆکسمبۆرگ – ئازه‌ربایجان (10:45)

گیبڕاڵتار – لیشتنشتاین (10:45)

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

ئاسا سێڵ و کۆڕەک تێلیکۆم هەڵویستیان چییە سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای باڵای عێراق؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share