ئاسا سێڵ و کۆڕەک تێلیکۆم هەڵویستیان چییە سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای باڵای عێراق؟

سێ ڕۆژ پێش ئێستا دادگای باڵای عێراق گرێبەستی کۆمپانیاکانی پەیوەندی وەک ئاسیا سێڵ و کۆڕەک تێلیکۆم و ئەسیری نوێ نەکردەوە کۆڕەک تێلیکۆم بڕیارەکە بە سەرسوڕهێنەر ناو دەبات و ئاسیا سێڵ نایەوێت قسە لەسەر بڕیارەکە بکات.

لە پەیوەندییەکی تۆڕی میدیایی ئێستادا عەبدوڵا حەسەن، وتەبێژی کۆمپانیای ئاسیا سێڵ ڕایگەیاند، ئەوان وەک کۆمپانیا گرنگی بە بڕیارەکە نادەن و نایانەوێت هیچ قسەیەکی لەسەر بکەن.

هاوکات لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیای ئێستا نێردراوە کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم ڕایگەیاندووە، “بەپێی بڕیارێکی سەرسورهێنەری دادگای عێراق مۆڵەتی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن نوێ ناکرێتەوە، ئەم بڕیارە لە دژی ڕێکترین و باشترین کەرت لە هەموو عێراقە، لە کاتێکدا کە یەکێکە لە قورسترین کەرتەکان لەڕووی بەڕێوەبردن”.

کۆڕەک تێلیکۆم ئاماژە بەوەدەکات، “کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن تاکە کۆمپانیان کە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی کارکردن ملیۆنەها دۆلاریان بە دوڵەت داوە، کۆمپانیاکانمان بەهاوبەشی دەوڵەت دادەنرێن کە بە شێوازێک سێ جۆر باج دەدەن”.

سێ ڕۆژ پێش ئێستا دادگای باڵای عێراق بڕیاریدا کە گرێبەستەکانی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن نوێ نەکاتەوە و لە داهاتوودا بە مەرج و داواکاری نوێیوە ڕێگە بە کاری کۆمپانیاکان بدات.

کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن لە عێراق پێویستە ساڵانە باج بدەنە حکومەت و بە سێ جۆر باجەکانیان دەدەن، لەوانە پێویستە لە ٪15 ی کۆی داهات و لە ٪15 ی قازانج و لە ٪20 ی داهات وەک باجی فرۆشتن بدەنە حکومەتی عێراقی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: خشتەكانی بودجە بە شێوەیەك گۆڕانكاری تێداكراوە كە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمدایە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، خشتەكانی بودجە بە شێوەیەك گۆڕانكاری تێداكراوە كە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمدایە و ئەوەی…
زیاتر ببینە

تیمی ئێستا ڕێگریلێكرا.. ڕێگەنەدرا میدیاكان خۆپیشاندانی كەسوكاری چالاكوانانی بادینان بگوازنەوە

لەلایەن بازگەیەكی ئاسایشەوە ڕێگەنەدرا تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا بگاتە شیلادزێ بەمەبەستی ڕووماڵكردنی خۆپیشاندانی كەسوكاری چالاكوانانی بادینان. بڕیاربوو كاتژمێر…
Total
0
Share