تای خوێنبەربوون لە عێراق سەریهەڵدا و چەند كەسێك مردوون

شەپۆلێكی تای خوێنبەربوون لە چەند پارێزگایەكی عێراق بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا سێ كەس بەهۆی تووشبوون بەو “تا”یە مردوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، نەخۆشییەكە لە پارێزگای واست سەریهەڵداوە و یەكەم حاڵەتی تووشبوون لەوێ تۆماركراوە.

وەزارەتەكە دەڵێت، “لە بەغداد و زیقار سێ كەس بە تای خوێنبەربوون مردوون و سێ حاڵەتی تری تووشبوون تۆماركراون، لە پارێزگای ئەنباریش گوماندەكرێت چەند كەسێك تووشی “تا”كە بووبن”.

تای خوێنبەربوون، تایەكی ڤایرۆسییە و كەسی تووشبوو دەگەیەنێتە دۆخی تێكچوونی دیواری خوێنبەرە بچووكەكان و موولوولەكانی خوێن، بەو هۆیەوە كەسەكە تووشی خوێنبەربوون دەبێت و خوێن نامەیەت.

“تا”كە لەڕێگەی پێوەدانی مێرووی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، لەوانە كێچ و مێشوولە، یاخود بەركەوتنی ئاژەڵی تووشبوو و دەستلێدانی بەتایبەت لەكاتی سەربڕین و لەتكردن و بەكارهێنانی گۆشتەكەیدا.

ڕێگایەكی دیكەی گواستنەوەی تای خوێنبەربوون، ژیانكردنە لە ژینگەیەكدا كە تا-كە زۆر تیایدا بەربڵاوبێت لەگەڵ بەركەوتنی كەسانی تووشبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لە شەش ڕۆژدا چوار هەزار تووشبووی سکچوون و ڕشانەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە ڕایگەیاند، ئەوانەی لە نەخۆشخانەکانن چارەسەریان بۆدەکرێت، تەنها…
Total
0
Share