پێش كلاسیكۆ.. سێ یاریزانی ڕیاڵ مەدرید توشی پێكان بوون

هەرسێ یاریزان كەریم بنزیمە و رۆدریگۆ و فیرلان مێندی لە یارییەكەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ئۆساسۆنا توشی پێكان بوون.

شەوی ڕابردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەسەر یانەی ڕیاڵ مایۆركا بەدەستهێنا.

دوو گۆڵیان كەریم بنزیمە تۆماریكرد و ئەوەی تریش ڤینیسیۆس كردی.

پێش كۆتایی هاتنی یارییەكە سێ یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی پێكانەوە یاریگایان جێهێشت.

رۆدریگۆی هێرشبەری لاوی بەرازیلی پێكانەكەی لە چاو پێكانی هەردوو یاریزانەكەی تر قورسترە كە بنزیمە و مێندی بوون.

بە پێی پشكنینە سەرەتاییەكان بێت، پێكانی بنزیمە و مێندی جێی مەترسی نییە بەڵام ئەوەی رۆدریگۆ قورس بووە.

بڕیارە یەكشەممەی داهاتوو هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە لە میانی یارییەكانی هەفتەی 29ی خولی ئیسپانیا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

بابەتی پێشتر

چامپیۆنز لیگ.. شەیتانە سورەكان ڕووبەڕووی شێرەكانی مەدرید دەبنەوە

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار و دراوەكانی دیكە بەرزبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامۆژگاری ئالڤێس بۆ ئیمێرسۆن

بەرگریکاری نوێی یانەی بەرشلۆنە، ئیمێرسۆن خەون دەبینێت هاوشێوەی دانی ئالڤێس لە یانەی بەرشلۆنە باشترین ئاست پێشکەشبکات. ئیمێسرۆن ڕۆیاڵ،…
زیاتر ببینە

ئالڤێز یانەی نوێی دۆزییەوە

دانی ئالڤێزی بەڕازیلی و ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشلۆنە، پەیوەندی بە یانەی کلەب یونیڤێرسیداد ناسیوناڵی مەکسیکی-یەوە دەکات. ماڵپەڕی “ئەی…
Total
0
Share