باڵیۆزی ئێران: ئیسرائیل لە هەولێر دەربكرایە هێرشەكە نەدەكرا

باڵیۆزی ئێران لە عێراق ئاشكرایدەكات، هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر دژی عێراق و ئەمریكا  نەبووە، بەڵكو دژ بە ئیسرائیل بووە.

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتارێكیدا بڵاویكردووەتەوە، هێرشە مووشەكییەكەی بەرەبەیانی یەكشەممە، دژ بە سەروەرییەكانی خاكی عێراق و هێزەكانی ئەمریكا نەبووە، بەڵكو دژ بە ئیسرائیل ئەو هێرشە مووشەكییە ئەنجامدراوە.

باڵیۆزەكەی ئێران نووسیویشیەتی، “هێرشە مووشەكییەكەی سەر چەند ناوچەیەكی هەولێر پەیوەندیی بە پێشێلكردنی سەروەریی خاكی عێراقەوە نییە، ئەگەر ئیسرائیل لە هەولێر دەربكرانایە، ئەو هێرشە مووشەكییانە ئەنجامنەدەدران”.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل بە هەڕەشەكردن لە ئێران: وێستگەی ئەتۆمیی عێراقمان لەناوبرد تاوەكو نەبێت بە وڵاتێكی ئەتۆمی

بابەتی دواتر

كازمی داوا لە لایەنەكان دەكات لەبارەی سەروەریی عێراق یەكدەنگبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share