خشتەی نوێی مووچە ڕاگەیەندرا

خشتەی مووچەی ئەم هەفتەیە ئاشكراكرا، سێ وەزارەت و چەند توێژێك مووچە وەردەگرن.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانەوە خشتەیەكی سێ ڕۆژیی دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نارد، كە تایبەتە بە ڕۆژانی سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممە.

ڕۆژی سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری مووچە وەردەگرن، چوارشەممە وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامە مووچە وەردەگرن، ڕۆژی پێنجشەممەش وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەهیدان و هەروەها زیندانییە سیاسییەكان مووچەی مانگی ڕابردوو وەردەگرن.

ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا هاوبەشەكان دابەشكراوە، سبەینێش مووچەی یەكەكانی 70 و هەشتا دابەشدەكرێت.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی سلێمانی: لەرینەوەكەی شەوی ڕابردوو بومەلەرزە بووە

بابەتی دواتر

سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران: شوێنى مه‌ده‌نى كراوه‌ته‌ ئامانج و ئیسرائیل پاساوه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share