یونامی دەربارەی هێرشەكە داوای یەكهەڵوێستی دەكات

یونامی ئیدانەی هێرشەكەی سەر هەولێر دەكات و داوادەكات عێراقییەكان بە یەكهەڵوێست ڕووبەڕووی هەر كارێك ببنەوە.

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق (یونامی) پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، به‌ توندى ئيدانه‌ى هێرشه‌ مووشه‌كييه‌ قێزه‌ونه‌كه‌ى هه‌ولێر ده‌كات.

دەشڵێت، “عيراقييه‌كان داوايانلێكراوه‌ به‌ يه‌ك هه‌ڵوێست ڕووبه‌ڕووى هه‌ر كارێك ببنه‌وه‌ كه‌ ببێته‌ مايه‌ى پێشێلكردنى سه‌روه‌رى و یەكێتیی خاكى عێراق يان مه‌به‌ست لێى تێكدانى سه‌قامگيرى و يه‌كڕيزى بێت”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێكی مووشەكی بۆسەر هەولێر ئەنجامدرا، دوای هێرشەكە دژەتیرۆری کوردستان لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردەوە، “لەڕێگەی 12 مووشەکی بالیستی” گەڕەکێکی شاری ھەولێر بە ئاراستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر كراوەتە ئامانج، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بابەتی پێشتر

تەرمی گەنجێك لە كەركوك دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەرکی هەموومانە پێکەوە پارێزگاری لە خاک و خەڵکەکەمان بکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share