پۆلیسی گەرمیان: کەسێک سکاڵای لە سەر سێ هاوڵاتی تۆمارکرد بە گومانی ئەوەی جادویان لێکردبێت

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاند، کەسێک سکاڵای لە سەر سێ هاوڵاتی تۆمارکرد بە گومانی ئەوەی جادویان لێکردبێت.

سۆران محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاند، هاوڵاتییەک لە بنکەی پۆلیسی شــەهیدانی قەزای کەلار سکاڵایەکی تۆمارکرد لە سەرسێ کەس بە گومانی ئەوەی جادوی لێکرابێت، ئەوەش پشتبەستن بەوەی لە شوێنی ڕووداوەکەدا لەڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە دەرکەوتووە کە ئاویان ڕشتووە بە دیوار و بەردەم دەرگای ماڵی سکاڵاکار و ماڵی باوکی.

دەشڵێت، لەسەر ئەم بنەمایە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار و بەپێی ماددەی (430) لە یاسای سزادان ئەو سێ کەسە دۆسییەیان بۆکراوەتەوە و پاش تەواوبوونی ڕێکارەسەرەتاییەکانی لێکۆڵینەوە، بە کەفالەت ئازادکراون.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئێستا پۆلیس بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە و سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەڵگە و بەدەستهێنانی شایەتەکانە بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستیی ڕووداوەکە و تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەبەرهێنانی ڕاپەڕین بۆ تەواوکردنی پرۆژەی کارگەی شەکر هەل دەدات بە وەبەرهێنەران

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی ئیدارەی ڕاپەڕین مۆڵەتی وەبەرهێنانی لە لایەنی جێبەجێکاری پرۆژەی کارگەی شەکر وەرگرتووەتەوە و ئاگاداری سەرجەم…
زیاتر ببینە

سادق عوسمان: بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان دەرگای هەموو دادگاکان دەگرین

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان دەرگای هەموو دادگاکان دەگرین. سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی…
Total
0
Share