سه‌در په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در جارێكى دیكه‌ له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌ته‌وه‌ په‌یامه‌كانى خۆی دووباره‌كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، “نەشەرقی، نەغەربی”.

سەدر دوای کوبوونەوەی لەگەڵ شاندى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان و سوننه‌كان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، “نەشەرقی، نەغەربی، حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی”

هاوكات خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى “سه‌روه‌ریی سوننه‌كان” له‌ تویتێكدا كه‌ له‌ هه‌ژمارى خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ نووسیویه‌تى، “هه‌میشه‌ جه‌خت له‌سه‌ر بایه‌خی دیالۆگی نیشتمانی ده‌كه‌ین به ‌ئاراسته‌ی تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌كان و ته‌واوكردنی مافه‌ ده‌ستورییه‌كان، عێراق پێویستی به‌ لێكتیگه‌یشتن و سه‌قامگیریی هه‌یه‌”.

هه‌روه‌ها له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی حه‌نانه‌ش ده‌ڵێت، “سوپاس بۆ سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌در بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ میهره‌بانه‌ی، كه‌ ئومێدی گه‌وره‌مان هه‌یه‌ له ‌ڕێگه‌ی دۆخی ئه‌رینیی دیداره‌كه‌ی ئه‌مڕۆمانه‌وه‌، به‌مزوانه‌ بگه‌ینه‌ پیكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز كه‌ وڵات بپه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ كه‌ناری ئارام”.

بابەتی پێشتر

مانچستەر یونایتد توخێل لە چنگی چێڵسی دەردەکات؟

بابەتی دواتر

ئەو (10) یاریزانەی کچان حەزدەکەن پەیوەندیی سۆزدارییان لەگەڵیاندا هەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو فەرماندەی حەشدی شەعبی كوژران

دوو فەرماندەی حەشدی شەعبی كوژران و سێ چەكداریان برینداربوون و بەپێی زانیارییەكان، بۆمبیان پێدا تەقیوەتەوە. سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراقی…
Total
0
Share