شەڕی ڕوسیا و ئۆكرانیا.. “كاروانی مەرگ” بەرەو كیێڤ دەجوڵێت

كاروانەكە 64 كیلۆمەتر درێژبووەتەوە

پاش وەستانی بۆ ماوەی دوو هەفتە، وێنەی مانگە دەستكردەكان جوڵەی كاروانە گەورەكەی هێزەكانی ڕوسیا بەرەو باكووری كیێڤ-ی پایتەختی ئۆكرانیا دەردەخەن.

كاروانەكە كە 64 كیلۆمەتر درێژبووەتەوە، میدیای ڕۆژئاوا بە “كاروانی مەرگ” ناویبردووە.

وێنەكان دەریدەخەن كاروانەكە، كە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە باكووری كیێڤ ڕاوەستابوو بەهۆی كێشەی سوتەمەنی و هۆكاری لۆجیستی و هێرشكردنەسەریەوە، لە جوڵەدایە بە ئاراستەی پایتەختی ئۆكرانیا.

هەر بەپێی وێنەكان مووشەكەكانی كاروانەكە لە دۆخی هێرشكردندان، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە جەنگی درێژ و خوێناوی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كێیڤ چووەتە قۆناغی یەكەمیەوە، هەروەها دەردەكەوێت كە ئۆتۆمبێل و كەلوپەلە سەربازییەكان خزێنراونەتە ناوچە مەدەنی و دارستانەكان بۆ خۆدەربازكردن لە هێرشەكانی ئۆكرانیا.

ئەمەش لەكاتێكدایە كیێڤ لە بەرەكانی باكوور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات لە بەردەم هێرشی هێزەكانی ڕوسیادایە وەك ئەوەی سەرانی ئۆكرانی دەیڵێن.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی كە كاروانە ڕوسیەكەی بە “كاروانی مەرگ” ناوبردووە دەڵێت، دەشێت كیێڤ بەمزووانە ڕووبەڕووی گەمارۆی ڕوسیا ببێتەوە، هەمان چارەنووسی شارەكانی دیكەی وەك ماریۆبۆل، خاركیڤ و سومی، كە ماوەی زیاتر لە 11 ڕۆژە بەدەست پچڕانی ئاو و كارەباوە دەناڵێنن.

بەپێی وێنە فۆتۆگرافییەكان هێزەكانی بەرگریی هەرێمی (خۆبەخشان بۆ شەڕ) خەریكی هەڵكەندنی خەندەق و دروستكردنی ساتری شەڕكردن، بەجۆرێك كیێڤ بووەتە مەیدانی جەنگ، وەك ئەوەی ڤیتالی كیچكۆ-ی سەرۆكی شارەوانی دەیڵێت.

سوپای ڕوسیا لەئێستادا ئەركێكی درێژمەودای لەئەستۆیە، كە دیارترینە لەم شەڕەی ئێستادا، ئەویش دەستبەسەراگرتنی كیێڤ و وەلانانی حكومەتەكەی ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆك و دانانی حكومەتێكی سەر بە مۆسكۆ-یە.

پێشتر هەواڵگرییەكانی ڕۆژئاوا پێشبینی ئەوەیان كردبوو كاروانەكە ڕەنگە بیەوێت چواردەوری كیێڤ بدات، لەپێناو دانانی شارەكە لەژێر گەمارۆ و پچڕانی هاوكارییەكان بۆی.

س: سكای نیوز عەرەبییە

بابەتی پێشتر

وادەی كۆتاییهاتنی شەپۆلی خۆڵبارین ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

یوتیوبیش سزای خستەسەر ڕوسیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە كەمتر لە 83…
Total
0
Share