چۆن پیربوونت دوادەخەیت و ڕوخسارت بە گەنجی دەهێڵیتەوە؟

لەم بابەتە زانستییە دا، گرنگترین ئەو خاڵانە دەخرێنەڕوو كە پسپۆڕان دیارییان كردوون بۆ دواخستنی پیربوونی پێست و ڕوخساری مرۆڤ و هێشتنەوەیان بۆ ماوەیەكی زۆر بە ناسكی و گەنجی.

پیربوونی مرۆڤ و بە تایبەت پێستی ڕوخساری، هۆكارێكی سەرەكی هەیە، ئەویش بێگومان تێپەڕبوونی كات و بەساڵاچوونە، بەڵام چەندین هۆكاری تر هەن كە وا دەكەن بەشێك لە مرۆڤەكان، زووتر و زیاتر پیری بە ڕوخساریانەوە دیاربێت، بە بەراورد بە كەسانی دیكە، ئەوانیش شێوازی ژیان، باری دەروونی، دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی، هەروەها ئەو ژینگەیەی مرۆڤ تیایدا دەژی.
پسپۆڕانی تەندروستی و تەندروستیی پێست، دەڵێن سەرباری ئەوەی كاریگەرییە ناوەکییەکانی جەستە و گۆڕانکارییە فیزیۆڵوجییەكان کە دەبنە هۆی چرچبوون و پوکانەوەی پێست، ڕێگرییان لێناکرێت، بەڵام لە هەمان كاتیشدا زۆر هۆكاری تر هەن گەر بە باشیی مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت، ئەوا پیربوونی پێست و ڕوخساری مرۆڤ دوادەخەن، لەوانە:
• خۆپاراستن لە پیسبوونی ژینگە و چوونە ناو سروشت و هەوای پاك.
• پەیڕەوكردنی سیستمێكی خۆراكیی تەندروست، بە تایبەت لە پێكهاتەیدا ئەو خۆراكانە لەخۆبگرێت كە پڕن لە ڤیامین و ئاو، وەك میوەكانی دەوڵەمەند بە ڤیتامین سی.
• دووركەوتنەوە لە خۆراكی چەو و زۆر سوێر.
• جگەرەکێشان هۆكارێكی سەرەكیی تێكچوونی ڕوخساری مرۆڤە، بۆیە پسپۆڕان ئامۆژگاریمان دەكەن بە خۆدوورگرتن لە جگەرەکێشان.
• دووركەوتنەوە لە مەینۆشی.
• وەرزشكردن.
• دەروونێكی ئارام، هۆكارێكی تری مانەوەی پێستە بە گەنجی و جوانی بۆ ساڵانێكی زۆر، بۆیە خۆت لە فشاری دەروونی بپارێزە.
• بەپێی توانا خۆت لە تیشكی ڕاستەوخۆی خۆر بپارێزە، لەكاتی چوونەدەرەوە دا دژەخۆر بەكاربهێنە.
• زووخەوتن و تەرخانكردنی كاتی پێویست بۆ خەو و پشوودانی لەش كە ڕۆژانە لە شەش كاتژمێر كەمتر نەبێت.
بابەتی پێشتر

كەركوك.. هەوڵێك بۆ زیانگەیاندن بە كورد لە ئارادایە و كورد بەرپەرچی دەداتەوە

بابەتی دواتر

بڵند عه‌بدوڵا دەڵێت: ‘به‌ یه‌ك ناگه‌ین’

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share