كار لەسەر سیستمی مووچەی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان دەكرێت

سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاریی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەدجیتاڵكردنی حكومەت دەستیپێكردووە و سیستمی مووچەی ناوەندی یەكێكی دیكەیە لەو سیستمانەی كاریان لەسەر دەكرێت.

هیوا ئەفەندی، سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕیاگەیاند، كابینەی نۆیەم زۆرترین ھەنگاوی لە بواری بەئەلیكترۆنیكردنی دامودەزگاكانی حكومەت ناوە.

ئاماژەی بەوە كرد، “ژێرخانەكانی بەدجیتاڵكردنی حكومەت زۆربەیان ئامادەكراون، بەتایبەت داتا سەنتەری حكومەت كە لە ماوەیەكی نزیكدا بە فەرمی دەكرێتە‌وە لەڕووی داتا و هەموو سیستمەكانەوە، بۆ نموونە ئاماری دانیشتووانی هەرێمی كوردستان و دارایی و سیستمی وەزارەتی ناوخۆ هەموویان تەواوبوون‌”.

سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیا باسی لەوە كرد، “هاوڵاتییان دوای تەواوبوونی سیستمی ناوەندیی دانیشتووانی هەرێم لە پێدانی ژمارەی بێهاوتایی كەسی، دەتوانن زانیارییەكان بە تەواوەتی ببینن، بەڵام دەبێت ئەم میكانیزمانە دروستببن، بۆ ئەوەی خەڵك بیەوێت خۆی بە سیستمی ئەلیكترۆنیی بناسێنێت كە ئەمەش زۆربەی كارەكانی تەواوبوون”.

بابەتی پێشتر

لە ڕووی تەکنیکی و ئابووریەوە بەرشلۆنە لە یوروپا لیگ چی بەدەستدەهێنێت؟

بابەتی دواتر

بێگەرد تاڵەبانی داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەقامێکی سلێمانی بەربەستکراوە و هاتوچۆ روونکردنەوە دەدات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌، شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حممود له‌ پردی سه‌رچنار به‌ ئاراسته‌ی به‌نزینخانه‌ی سارا بەربەستکراوە.…
Total
0
Share