قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، كۆمەڵەی خوێندكاران لە سەردەمی شۆڕشدا رۆڵێكی گرنگی لە بەرەنگاربوونەوەی رژێمی دیكتاتۆری بەعسدا بینی.
قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی یادی 49 ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “لە یادی 49 ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستاندا گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم و هیوای سەركەوتنی زیاترتان لە گەشەپێدانی رێكخراوكەتان و خزمەتكردنی خوێندكاراندا بۆ دەخوازم”.
ئەوەش هاتووە، “كۆمەڵەی خوێندكاران لە سەردەمی شۆڕشدا رۆڵێكی گرنگی لە بەرەنگاربوونەوەی رژێمی دیكتاتۆری بەعسدا بینی و لە دوای راپەڕینیش خەمخۆرانە خزمەتی خوێندكارانی كردوە و هەوڵی بەرزكردنی ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیری خوێندكارانی داوە. لەم یادەدا رێز لە خەبات و تێكۆشانی رێكخراوەكەتان لە قۆناغە جیاوازەكاندا دەگرین و داواكاریشین لەم قۆناغە نوێیەدا بە جۆرێك خۆتان رێك بخەنەوە كە بتوانن زۆر زیاتر لە جاران و بێ جیاوازی خزمەتی هەموو خوێندكارانی كوردستان بكەن”.