وەزارەتی ڕۆشنبیری: کەناڵی IPLUS مۆڵەتی فەرمی نەبووە

وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، کەناڵی IPLUS مۆڵەتی فەرمی نەبووە و ڕێکارە یاساییەکانی تەواو نەکردووە.

دوێنێ لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، “ئەو کەناڵە مۆڵەتی لە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی ڕۆشنبیری وەرنەگرتووە و بۆ مەبەستی تایبەتی بەکارهاتووە.”

شیروان عەبدوڵا خورشید، بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری بە میدیای فەرمی یەکێتی ڕاگەیاندووە، ” كەناڵی IPLUS هیچ مۆڵەتێكی ڕەسمی نییە ، چونكە قۆناغە ڕەسمییەكانی بۆ دامەزراندنی كەناڵی تەلەفیزیۆنی جێبەجێ نەكردووە ، چونکە بۆ وەرگرتنی مۆڵەت پێویستە داوایەك سەبارەت بە دامەزراندنی كەناڵی تەلەفیزیۆنی ڕەوانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن بكرێت و دوای بوونی مەرجی پێویست ، ئەو كات مۆڵەت دەدرێتە كەناڵەكە ، بەڵام IPLUS  تەنها ڕێكارێكی سەرەتایی ئەنجامداوە و هەر بۆیە مۆڵەتی رەسمی نییە.”

کەناڵی IPLUS لەماوەی ڕابردوودا وەک کەناڵی فەرمی لاهور شێخ جەنگی ناسێندرا، دوای زیاتر لە ساڵێک ئامادەکاری کەناڵەکە نەکەوتە پەخشکردن و وەک بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی پێکردووە کەناڵەکە بۆمەبەستی دیکە دوور لە کاری ڕاگەیاندن بەکارهاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی هەرێم دەگرێتەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی شەپۆلێکی باران ناوچەکە دەگرێتەوە، داوایشیکرد، هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەکان بن لە…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: بەهۆی سەرپێچییەوە کارەبای ژمارەیەک دوکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە بڕدرا

کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی سەرپێچییەوە کارەبای ژمارەیەک دوکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە بڕدرا و سزای پێبژاردنیان بۆ ئەنجامدرا. ئەمڕۆ دووشەممە،…
Total
0
Share