سەرەڕای بەردەوامی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەكانی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا، تیمی ئۆركسترای كیێڤ ئاهەنگێكی میوزیكی لە مەیدانی سەربەخۆیی لە پایتەختی ئۆكرانیا ئەنجامدا.
لە ئۆركستراكەدا چەند پارچە میوزیكێك پێشكەشكران، لەنێویاندا پارچە میوزیكی “سرودی نیشتمانیی ئەوروپی” كە لەسەر پارچە میوزیكێكی بتهۆڤن لەژێر ناوی (بەرەو شادی) دانراوە.
بەهۆی كەشوهەوا و سارد و سەرماوە میوزەكژەنان چاكەت و كڵاویان پۆشیبوو، لەكاتێكدا ژمارەیەك لە جەماوەری دانیشتووانی شارەكە بە بەرزكردنەوەی ئاڵای وڵاتەكەیانەوە بەشدارییانكرد.
هیرمان ماكارینكۆ، مایسترۆی ئۆركستراكە وتی، ئامانج لە كارەكەیان سەرانجڕاكێشانە بەلای داواكاریی حكومەتی ئۆكرانیا بۆ قەدەغەكردنی هاتووچۆی فڕۆكە بەسەر وڵاتەكە و داواكردنی كۆتایی هێنانە بە جەنگ.