كه‌شناسیی هه‌رێم: سبه‌ینێ نمه‌باران ده‌بێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه‌هه‌ور بێت پاشان بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت، له‌گه‌ڵ دابارینی نمه‌باران و به‌فرێكی كه‌م له‌ناوچه‌ شاخاویه‌ سنووریه‌كان.

كه‌شناسیی هه‌رێم، پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی بڵاوكرده‌وه‌ به‌پێی پێشبینییه‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ “ئاسمان نیمچه‌هه‌ور و پاشان بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت، له‌گه‌ڵ دابارینی نمه‌باران و به‌فرێكی كه‌م له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنووریه‌كان، له‌كاته‌كانی شه‌ودا كاریگه‌ری دابارینه‌كه‌ زیاتر ده‌بێت له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌ سه‌نته‌ری پارێزگاكانیشه‌وه‌”.

هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كانى كه‌شناسی، سبه‌ینێ هه‌ینی ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانیش دابارین به‌شێوه‌ی نمه‌بارانی كه‌م بۆ مامناوه‌ند ده‌بێت و له‌كاته‌كانی شه‌ودا كاریگه‌ی دابارین كه‌مده‌بێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

جەنگ، ئینتەرنێت دادەڕمێنێت؟<br> ڕوسیا و چین كار لەسەر هێڵی تایبەت بەخۆیان دەكەن

بابەتی دواتر

شاجوانى پێشووی ئۆكرانیا به‌ره‌و ئه‌مریكا هه‌ڵات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕێكکاره‌كانى ته‌ندروستى ڕێژه‌ى هاتنى گه‌شتیارانى بۆ هه‌رێم زیادكرد

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاریی ھەرێم ڕایگەیاند، كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕێكکاره‌كانى ته‌ندروستى ئەمساڵ ڕێژه‌ى هاتنى گه‌شتیارانى بۆ هه‌رێم زیادكرد و لە پشووەکانی…
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: سبه‌ینێ به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ باران ده‌بارێت

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینیده‌كات، سبه‌ینێ پێنجشەممە باران به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ ببارێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەینێی شارەکانی…
Total
0
Share