نۆلیتۆ لە لوتکەدایە و چاوی لە زیاترە

ئەستێرەی سڕبی-ی تێنسی سەرزەوی، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ ئەوپەڕی هەوڵی خۆی دەدات لەپێناو چنینەوەی ناسناوی پاڵەوانێتی تۆرینۆ.

نۆلیتۆ لە دوایين ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەگەرەکان لە پلەی یەکەمدا جێگیربووە، یەکەمین یاریزانە لە مێژووی تێنسی سەرزەوی حەوت وەرز لە لوتکەی ڕیزبەندییدا کۆتایی بە وەرز هێناوە، دوایین ناسناویشی ماستەرزی پاریس بوو بەدەستیهێنا، پاشان لە پاڵەوانێتی کۆتایی (WTP) بەشدارییکرد.

لەبارەی پاڵەوانێتییەکانی کۆتایی وەرزەوە، دیۆکۆڤیچ دەڵێت، “هەمووان دەزانن شاری لەندەن بۆ من زۆر ناوازەبوو، بەڵام دڵنیام شاری تۆرینۆی ئیتاڵی بەهەمان شێوە ناوازە دەبێت، لە ئیتاڵیا گوڕوتینێکی زۆر بەهێز بەدیدەکەم، تێنسی سەرزەوی خەریکە لەو شارە وەک گڕکانێک دەتەقێتەوە، لەساڵانی ڕابردوودا فۆنینی و بیریتینی و سینەر (یاریزانانی ئیتاڵی) ئاستیان نایاب بووە، ئەوەش دەیسەلمێنێت هاندەرانی ئەو شارە گرنگی بە تێنس دەدەن، بۆیە منیش هەوڵێکدەدەم بە بەشداریکردنم ناسناوەکە مسۆگەربکەم”.

بڕیارە ڕێکەوتی 21ی تشرینی دووەمی 2021 پاڵەوانێتی نیتۆ لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵی دەستپێبکات، کە دەبێتە کۆتا پاڵەوانێتی وەرزی 2021 لە یاریگاکانی تێنسی سەرزەوی تیایدا یاریزانە گەورەکان بەشداریدەکەن.

بابەتی پێشتر

واریەرز و واشنتن ویزاردس یارییەکانی گەڕی (13)یان بردەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵە‌بانی لە زیادەڕۆییەكانی سلێمانی و چارەسەركردنی كۆڵییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share