لە نزیك كەمپی زانكۆی سلێمانی خوێندكارێكی زانكۆ ئۆتۆمبێل لێیداوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ خوێندکارێك بهناوى (پیانۆ مەریوان) لەدایكبوونی ساڵی 2004 ئۆتۆمبێلێك لێیدا و دوای گواستنەوەی بۆ نهخۆشخانه بەهۆی كاریگەری بەركەوتنەكەوە گیانیلەدەستدا.
قوربانییەكە خوێندكارى قۆناغی یەکەمی بەشی بایۆلۆجیی زانكۆى سلێمانى بووه.
سامان نادر وتیشی، تەرمەكەی ئێستا لە پزیشكی دادوەریی سلێمانییە.