سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌میانى پێشكه‌شكردنى وتارێك له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، تا كۆتایی شه‌ڕ دژی ڕوسه‌كان ده‌جه‌نگن.
ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكى ئۆكرانیا شه‌وى ڕابردوو وتارێكى له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى به‌ریتانیا پێشكه‌شكرد و ڕایگه‌یاند، “له ڕۆژی یه‌كه‌می هێرشی ڕوسیاوه تا ئێستا شه‌ڕمان له پێناو وڵاته‌كه‌مان كردووه.”
زیلینسكی باسی له‌وه‌شكرد، له شه‌قام، دارستان، وێستگه و ئاسمانه‌وه تا كۆتایی شه‌ڕ دژی ڕوسه‌كان ده‌كه‌ن.
هاوكات میدیاكانى به‌ریتانیا وتاره‌كه‌ى زیلینسكى-یان وه‌ك چه‌رچڵ وه‌سفكردووه، كه كاتێك ناوبراو له ساڵی 1940 بڕیاریدا له فه‌ره‌نساوه بكشێته‌وه و دژی نازییه‌كان شه‌ڕ نه‌كات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، شه‌ڕی ڕوسیا و ئۆكرانیا پێی ناوه‌ته 14-یه‌مین ڕۆژه‌وه و تائێستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامى هه‌یه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له ملیۆنێك هاوڵاتیی ئۆكرانی ئاواره‌ى وڵاتانى یه‌كێتیی ئه‌وروپا بوون.