ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی بایرن میونشن و لیڤه‌رپوڵ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی یه‌کلاییکرده‌وه.
له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی به‌هێزدا، یانه‌ی بایرن میونشن له ئالیانز ئارینا میوانداریی یانه‌ی ڕێدبوڵ سالزبۆرگی نه‌مسایی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی حه‌وت گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی باڤاری له خوله‌که‌کانی 12، 21، 23، 31، 54، 83، 86 له‌لایه‌ن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (هاتریک)، سێرج گنابری و تۆماس موله‌ر (دوو گۆڵ)، لیرۆی سانێ-وه تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی سالزبۆرگ له خوله‌کی 71 له‌لایه‌ن ماوریس کایهرگاردهوه تۆمارکرا.
به‌پێی ئه‌نجامی یارییه‌کانی چوون و گه‌ڕانه‌وه، بایرن میونشن(8-2) سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی به‌ده‌ستهێنا.
له یارییه‌کی ئاگرینی دیکه‌دا، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له یاریگای خۆیدا (ئانفێڵد ڕۆدز) میوانداریی ئینته‌ر میلانی ئیتاڵی کرد، یارییه‌که‌ش به ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندیی نێراتزۆری کۆتاییهات.
گۆڵه‌که‌ی ئینته‌ر له خوله‌کی 62 له‌لایه‌ن لاوتارۆ مارتینێزه‌وه تۆمارکرا.
به‌پێی ئه‌نجامی چوون و گه‌ڕانه‌وه، لیڤه‌رپوڵ به ئه‌نجامی (2-1) سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی مسۆگه‌رکرد.