ئێران: دانوستان لەگەڵ قەتەر و پاکستان لە دەوحە کۆتاییهات

ئێران کۆتاییهاتنی دانوستانەکانی لەگەڵ قەتەر و پاکستان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ڕاگەیاند.

تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی ئێران ڕایگەیاند، یەکەم کۆبوونەوەی تیمی چاودێریی جێبەجێکردنی یاداشتنامەکە، بە بەشداریی وەفدەکانی ئێران، قەتەر و پاکستان لە دەوحە بەڕێوەچوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەفدە ئێرانییەکە باسی “پێشێلکردنی بەڵێنەکانی ئەمریکا”ـی کردووە و وتوویەتی، واشنتن ماددەی یەکەمی یاداشتنامەکەی پێشێلکردووە کە تایبەتە بە کۆتاییهێنان بە شەڕ لە لوبنان.

ئەم دانوستانە، وەک بەدواداچوونێک بۆ ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە دێت، کە لە نێوان ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیریی قەتەر و پاکستان ئەنجامدرابوو، دوای ئەو پەرەسەندنە سەربازییەی کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە ناوچەکەدا بەدیکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جۆ بایدن: هێزەكانی ئەمریكا لەو پەڕی ئامادەباشیدان بۆ پەرپەرچدانەوەی هەڕەشەكان

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی ئەمریكا لەو پەڕی ئامادەباشیدان بۆ پەرپەرچدانەوەی هەڕەشەكان و دەشڵێت، “بە فەرمانی من دامەزراوەیەكی سەربازی…
زیاتر ببینە

شارەزایەکی ڕووسی ئامانجی تورکیا لە کردنەوەی بارەگایەکی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ قەتەر ئاشکرادەکات

وەزیری بەرگریی قەتەر، خالد بن محەممەد عەتییە و وەزیری بەرگریی تورکیا خولووسی ئاکار، بارەگایەکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان لە بنکەی…
Total
0
Share