وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویكردووەتەوە قەبارەی هەڵاوسانی مانگانە بە ڕێژەی 0.9% بەرزبووەتەوە و هەڵاوسانی ساڵانەش گەیشتووەتە 5.3%.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پلاندانانی عێراق كە ئەمڕۆ بڵاویكردووەتەوە، “قەبارەی هەڵاوسان بۆ مانگی یەكی ئەمساڵ بۆ 0.9% بەرزبووەتەوە، بەراوورد بە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو.
ئاماژە بەوەكراوە، قەبارەی هەڵاوسانی ساڵانە ئەگەر كانوونی دووەمی ئەمساڵ بە نموونە وەربگرین بەراوورد بە ساڵی ڕابردوو بەرزبووەتەوە بۆ 5.3% كە پەیوەندی بە بەكارهێنەرەوە هەبووە.
وەزارەتەكە بەدواداچوونی مەیدانی بۆ گۆڕانكاریی لە نرخەكان كردووە 333 كاڵا لە تەواوی پارێزگاكان نرخیان وەرگیراوە و دەركەوتووە مانگانە بەردەوام بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینیووە.