مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ساڵیادی ڕاپەڕیندا پەیامێكی بڵاوكردەوە و بە “ڕاپەڕینی ئازادیخوازان دژی ڕژێمی دیکتاتۆری کۆمەڵکوژ” ناوزەدیدەكات.
ئەمڕۆ شەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، پەیامێكی بە بۆنەی تێپەڕبوونی 31 ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و خەڵكی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقدا بڵاوكردەوە.
سەرۆك وەزیران لە پەیامەكەیدا دەڵێت، “31 ساڵ تێپەڕی بەسەر ڕاپەڕینی شەعبان/ ئازار، ئەو ڕۆژەی ئازادیخوازان دژی ڕژێمی دیکتاتۆری کۆمەڵکوژ ڕاپەڕین”.
كازمی نووسیویەتی، “ڕۆڵەکانی عێراق ئەمڕۆ لە سایەی ئەو ئازادییەدا دەژین کە دەستور دەستەبەری کردووە و بەسەر تیرۆریشدا سەرکەوتن، هەروەها سەلماندیان بۆ جیهان کە بەرگریکاری بەهاکانن بەهەر نرخێک بێت”.