ڤلادیمێر پوتین: ئامانجمان داماڵینی ئۆكرانیایە لە چەك

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا

ڤلادیمێر پوتین دەڵێت، “سوپای ڕوسیا دەیەوێت ئۆكرانیا لە چەك دابماڵێت و چەند پێشنیازێكمان خستووەتە بەردەم ئۆكرانیا و چاوەڕێی وەڵام دەكەین”.

ئەمڕۆ شەممە ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا بارەگای كۆمپانیای فرۆكەوانیی ڕوسیای بەسەركردەوە ڕایگەیاند، “ئامانجمان داماڵینی ئۆكرانیایە لە چەك و دوورخستنەوەیەتی لە ململانێی نازییەكان”.

ئاماژەی بەوە كرد، “پێشنیازی دانوستاندنمان خستووەتە بەردەم ئۆكرانیا و جێیدەهێڵین بۆ خۆیان”.

سەرۆكی ڕوسیا جەختیكردەوە، سوپای ڕوسیا تەواوی ئەو ئامانجانەی پێشتر دیاریكردوون بەدەستیاندەهێنێت، هێزەكانی ئۆكرانیا لە دەروازەكاندا ڕێگری لە هاوڵاتییانی مەدەنی دەكەن ئۆكرانیا جێبهڵن.

بابەتی پێشتر

لیستەر سیتی 1-0 لیدز یونایتد

بابەتی دواتر

چارەنووسی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان یەكلادەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share