سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا رایدەگه‌یەنێت، هه‌ندێك لایه‌ن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق تێكبده‌ن، ده‌یانه‌وێت ئه‌و سیناریۆیه‌ی له سوریا جێبه‌جێكرا، له عێراقیش جێبه‌جێی بكه‌ن.
نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، “هه‌ندێك لایه‌نی تایفی و كۆنه‌به‌عسی له عێراقدا هه‌ن، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان پرۆسه‌ی سیاسی له وڵات تێكبده‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانیان سه‌ربگرێت، بۆ هه‌موومان ده‌بێته كاره‌سات و ده‌یانه‌وێت سیناریۆی سوریا له عێراقیش دووباره‌بكه‌نه‌وه”.
مالیكی، لە وتەیەكدا كە له كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی سه‌رۆك هۆز و شێخی عه‌شیره‌ته‌كان له كه‌ربه‌لا پێشكەشیكرد، هۆشداریشیدا لەوەی “پاشماوه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه، پێکەوە هه‌وڵی تێكدانی دۆخی عێراق ده‌ده‌ن، ده‌یانه‌وێت دووبه‌ره‌كی دروستبكه‌ن و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له عێراقدا هاتوونه‌ته كایه‌وه، سه‌رجه‌میان له‌ناوببه‌ن و وڵات به‌ره‌و دیكتاتۆری ببه‌ن”.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئێستا عێراق وڵاتێكی سه‌قامگیر و دیموكراتییه، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كێشه هه‌یه و پێویسته بۆ چاره‌سه‌ركردنیان به وریاییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكرێت.