ڕوسیا: ئۆكرانییە نەتەوەپەرستەكان هەوڵی ئاگركەوتنەوەیان لە “زاپۆریژیا” دا

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا، “نەتەوەپەرستە ئۆكرانییەكان” بە هەوڵی ئاگركەوتنەوە لە وێستگەی ئەتۆمیی “زاپۆریژیا”ی ئۆكرانیا تۆمەتبار دەكات، دووپاتیشیدەكاتەوە، وێستگەكە لەژێر كۆنترۆڵی ڕوسەكاندایە.

ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاكسی ڕوسی لە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەكەی گواستەوە، وێستگەی ئەتۆمیی “زاپۆریژیا”، كە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بەكاردێت، لەژێ كۆنترۆڵی هێزەكانی ڕوسیادایە و بەشێوەیەكی ئاسایی كاردەكات.

بەپێی گێڕانەوەی وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا، “نەتەوەپەرستە ئۆكرانییەكان” هەوڵیانداوە ئاگر لە وێستگە ئەتۆمییەكە بكەنەوە و هەوڵەكەشی بە “دنەدانی دڕندانە” وەسفكردووە.

لەكاتێكدا هەر بە وتەی ڕوسییەكان خۆیان، لە 28ی مانگی ڕابردووەوە وێستگە ئەتۆمییەكە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانیاندا بووە.

پێشتر و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەەسەڵاتدارانی ئۆكرانیا ڕایانگەیاند، بۆردومانێكی ڕوسی وێستگەی ئەتۆمیی “زاپۆریژیا”ی كردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگر لە باڵەخانەی تایبەت بە ڕاهێنان و تاقیگەی وێستگەكە كەوتووەتەوە.

دواتریش ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا، لە لێدوانێكی ڤیدیۆییدا، ڕوسیای تۆمەتباركرد بەوەی، بە بۆردوومانكردنی وێستگەی ئەتۆمیی “زاپۆریژیا”، دەیەوێت “تۆقینی ئەتۆمی” بڵاوبكاتەوە و هەوڵ بۆ دووبارەكردنەوەی “كارەساتی چێرنۆبڵ” دەدات.

سەرۆكەكەی ئۆكرانیا ڕایگەیاند، “هیچ وڵاتێك نییە جگە لە ڕوسیا كە بۆردومانی وێستگە ئەتۆمییەكان بكات. ئەوە یەكەمجارە لە مێژووماندا، لە مێژووی مرۆڤایەتیدا. ئەو دەوڵەتە تیرۆریستە هەوڵی تۆقینی ئەتۆمی دەدات”.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: ئێوارە خۆڵبارین كۆتایی دێت و سبەینێ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی باڵای ئابوریی هەرێم كێشەكانی دارایی و مووچە تاوتوێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین مووشەكی سەروو دەنگ كە “ئاڵنگاریی یاساكانی فیزیا دەكات” تاقیدەكاتەوە

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرایدەكات، چینییەكان تەنها لە هاوینی ڕابردوودا بەلایەنی كەمەوە دووجار چەكی سەرووی دەنگیان تاقیكردووەتەوە. ڕۆژنامەی “فاینانشەڵ تایمز”…
Total
0
Share