سەرۆکی وڵاتێک بەهۆکارێکی دەگمەن دەستی لەکارکێشایەوە

سەرۆکی هەنگاریا، بەهۆی دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوون بۆ سزادراوێک بە ئەنجامدانی تاوانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان دەستی لەکار کێشایەوە.

کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا، بە هۆکاری ئەوەی  لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوودا لێخۆشبوونی بۆ نزیکەی 24 کەس دەرکردووە کە لەنێویاندا جێگری بەڕێوەبەری خانەیەکی منداڵان هەبووە تۆمەتبار بووە بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان، دەستی لەکارکێشایەوە.

نۆڤاك، لە وتارێکدا کە لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنییەوە پێشکەشیکرد رایگەیاند، هەڵەم کردووە و ئەمە دوارۆژە کە وەک سەرۆک قسەتان لەگەڵ دەکەم.

وتیشی، لەو کاتەدا کە بڕیاری لێخۆشبوونم دەرکرد پێم وابوو کە سزادراوەکە لاوازی ئەو منداڵانەی نەقۆستووەتەوە کە سەرپەرشتیکردوون لە نێو خانەکەدا، بەڵام هەڵەم کرد.

هەفتەی رابردوو، پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی هەنگاریا لەسەر دۆسیەکە داوای دەستلەکارکێشانەوەی نۆڤاکیان کرد و رۆژی هەینی نزیکەی هەزار خۆپیشاندەر هەمان داوایان لە سەرۆکی وڵاتەکە کرد.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا هەڕەشەدەكات: هاككردنی سیستمی مانگە دەستكردەكانمان دەبێتەهۆی هەڵگیرساندنی جەنگ

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئاسمانگەڕیی ڕوسیا دەڵێت، هەوڵدان بۆ هاككردنی سیستمی مانگە دەستكردەكانی ڕوسیا دەبێتەهۆی هەڵگیرساندنی جەنگ. دیمیتری ڕۆگوزین…
زیاتر ببینە

کۆمپانیای ئینتێڵ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا رێککەوتووە و 3.5 ملیار دۆلاری بۆ دروستکردنی چیپ وەرگرتووە

ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی دەڵێت، “کۆمپانیای ئینتێڵ، بەشێوەیەکی رەسمی دەستنیشانکراوە بۆ دروستکردنی چیپ بۆ وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، ئەوەش دوای…
Total
0
Share