بەڕێوەبەری پێشووی هەواڵگری ئەمریکا: ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران هەڵەیەکی مێژوویی دەکات

بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا هێرشبکاتە سەر ئێران هەڵەیەکی مێژوویی دەکات و خۆی دەخاتە شەڕێکی هەرێمییەوە.

لیۆن پانیتا بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا و وەزیری پێشووتری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، کاتێک چەند ساڵێک لەمەوبەر ئەمریکا هێرشیکردە سەر عێراق هەڵەیەکی گەورەی ئەنجامدا، کە بەهۆیەوە شەڕ چەند ساڵێکی خایان.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت ئیدارەی ئەمریکا وانە لەو هەڵەیەی رابردوو وەربگرن، نەچنە شەڕی ئێرانەوە، چونکە بەو شێوەیە خۆیان دەخزێننە شەڕێكی هەرێمایەتیی و ئەگەری وەڵامدانەوەی ئێرانیش لە بەرامبەردا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران: كردەیەكی تیرۆریستیمان لە كوردستانی عێراق پووچەڵكردەوە و “دوو تیرۆریستمان” كوشت

وەزارەتی ئاسایشی ئێران دەڵێت، “كردەیەكی تیرۆریستیمان لە كوردستانی عێراق پووچەڵكردەوە و دوو تیرۆریستمان كوشت.” دەستەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی…
زیاتر ببینە

زاوایەک لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا ئەستێرەیەکی لە ئاسمان بەخشی بە بووکەکەی

زاوایەكی جەزائیری لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەیدا بووكەكەی سەرسام كرد و ئەستێرەیەكی لە ئاسماندا پێبەخشی، ئەوەش مشتومڕی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان…
Total
0
Share