دژ بە دواكەوتنی مووچە، یەكەم قوتابخانەی سنووری گەرمیان بایكۆتی خوێندنی ڕاگەیاند، دەڵێن تا مووچە لەكاتی خۆیدا نەدرێت، دەوام ناكەن.
لە نووسراوی مامۆستایانی قوتابخانەكەدا كە بایكۆتیان ڕاگەیاندووە، هاتووە، ”ئێمە وەكو مامۆستایانی قوتابخانەی ماد-ی بنەڕەتی لە سنووری پەروەردەی كەلار، دەوامی قوتابخانەمان هەڵپەسارد، لە ڕۆژی یەكشەمەوە كە دەكاتە 2022/3/6، تا وەرگرتنی مووچەكەنمان”.
پێشتریش لە هەڵەبجە مامۆستایانی قوتابخانەكان و فەرمانبەرانی پەروەردەی شارەكە بایكۆتی دەوامیان ڕاگەیاندبوو و نیگەرانن لە دواكەوتنی مووچەی مانگی ڕابردوو.