ئەمشەو پاڵەوانی جیهانی بۆکسێنێکی بەهێز ئەنجامدەدات

ئانتۆنی جۆشوا، ئەمشەو شەممە ڕوبەڕوی پولێڤی بولگاری دەبێتەوە

پاڵەوانی بۆکسێن بۆ کێشی سەروقورس، ئانتۆنی جۆشوا ئەمشەو ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێز لەسەر پشتوێنی (IBF) بەرانبەر بۆکسێنەرێکی بولگاری ئەنجامدەدات.

ئەمشەو، شەممە لەسەر یەکشەممە لە یاریگای ویمبڵی بە ئامادەبوونی ڕێژەیەکی دیاریکراو لە هاندەران، ڕوبەڕوبوونەوەی بۆکسێنی نێوان ئانتۆنی جۆشوای پاڵەوانی بەریتانیا و جیهان بەرانبەر کوبرات پولێڤی بولگاری ئەنجامدەدرێت.

بەپێی زانیارییەکانی دەیلی مەیڵ و تێلیگراف، یارییەکە لە یاریگای ویمبڵی نێودەوڵەتی لە شاری لەندەن بە ئامادەبوونی نزیکی هەزار هاندەر و لەژێر باری خۆپارێزی توند ئەنجامدەدرێت.

دەستپێکی یارییەکە کاتژمێر یەکی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئەو کەناڵانەش کە یارییەکە پەخش دەکەم سەرجەمیان پێویستیان بە بەشداریکردنە و هیچ کەناڵێکی بێبەرانبەر یارییەکە پەخش ناکات.

کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی جۆشوا بەرانبەر ئاندی ڕویز و گەڕاندنەوەی پشتوێنی پاڵەوانی جیهان، ساڵێک و پێنج ڕۆژی بەسەردا تێپەڕیوە، بۆکسێنەرە بەریتانییەکە ئەوپەڕی ئامادەکاری کردووە تاوەکو ئەنجامی چاوەڕواننەکراوی هاوشێوەی دابەزینی یەکەم بەرانبەر ئاندی ڕویز دووبارە نەبێتەوە.

ڕوبەڕوبوونەوەی پولێڤ هاوشێوەی ئامادەکارییە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی مێژوویی چاوەڕواننەکراو بەرانبەر “جیپسی کینگ”، کە ئەویش بەهەمان شێوە پاڵەوانی کێشی سەروقورسی بەریتانیا و جیهانە.

بابەتی پێشتر

لە سەرەتای ئەم مانگەوە خۆر لە سوید دەرنەكەوتووە

بابەتی دواتر

دوو ژن بەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆیان سوتاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share