پلانی ئەتلەتی.. سوارێز لە لیستی فرۆشتن-دایە و گریزمان مسۆگەرە

ڕۆژنامەنووسێکی ئیسپانی، وردەکاریی پلانەکانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرادەکات.

ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی، ماتیۆ مۆریتۆ ئاشکرایکردووە، ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید جێگەی ڕەزامەندیی ئیدارەی ڕۆخی بلانکۆس و دیێگۆ سیمیۆنی نییە، بۆیە بڕیاریانداوە وەرزی داهاتوو گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەیاندا بکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، بەردەوامبوونی لویس سوارێز جێگەی گومانە، ئەو بابەتە لەسەر ئاست و ئەنجامەکانی وەستاوە و بەئەگەرێکی زۆرەوە دەخرێتە لیستی فرۆشتنەوە، لەبەرامبەردا بۆندی هەمیشەیی لەگەڵ ئەنتوان گریزمان واژوودەکرێت.

دیێگۆ سیمیۆنیی ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید، لەگەڵ ئینریکی سیریزۆی سەرۆکی یانە

مۆریتۆ بەدووری دەزانێت لیڤاندۆڤیسکی، یان جیۆڤانی سیمیۆنی و دی لۆرینزۆ پەیوەندی بە یانەکەی مەدریدەوە بکەن، بەڵکو خواستیان لەسەر کڕینی هێرشبەرێکی یەدەگە لەنموونەی داروین نونێز لە یانەی بەنفیکا، یاخود لوکاس بۆیی لە یانەی ئیڵچی.

لە بەرامبەردا بۆندەکانی یان ئۆبلاکی گۆڵپارێز، تۆماس لیمار و کاراسکۆ نوێدەکرێنەوە، بڕیاریشدراوە بە گەڕاندنەوەی سائول نیگوێز لە یانەی چێڵسی-یەوە.

بابەتی پێشتر

بڕیاری پێنەدانی مووچە بە فەرمانبەرانی ڤاكسیننەكراو جێبەجێكراوە؟

بابەتی دواتر

لیژنەی پارائۆڵیمپی نێودەوڵەتی ڕوسیا و بیلاڕوسیای بلۆککرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share