‏16 هەزار شەڕكەری خۆبەخشی بیانی دەگەنە ئۆكرانیا

یەكەم كاروانی خۆبەخشانی بیانی دەگەنە ئۆكرانیا و ژمارەیان دەگاتە هەزاران شەڕكەر، وەك ئەوەی سەرۆكی ئۆكرانیا باسیدەكات، دەشڵێت، بەرگریی سوپای وڵاتەكەی ڕوسیای ناچاركردووە بە گۆڕینی ستراتیژی سەربازی.

كەمێك لەمەوبەر ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا وتارێكی پێشكەشكرد، بەوتەی خۆی، بەهۆی ئەو دانبەخۆداگرتن و بەرگرییەی بەرامبەر هێرشەكانی سوپای ڕوسیا نیشانیان داوە، “ڕوسیای دوژمن ستراتیژی سەربازیی گۆڕیوە”، وتی، “ڕوسیا ئاو و كارەبا لە هاوڵاتییانی مەدەنی دەبڕێت و ڕێگە نادات خۆراك و دەرمانیان پێبگات”.

زیلینسكی دەشڵێت، پارێزگاری لە پلانەكانی بەرگری دەكەن و “ڕوسیای دوژمنیش هیچ پێشكەوتنێكی ستراتیژیی بەدینەهێناوە”، هەڕەشەی ئەوەشی كرد، ڕوسیا باجی هەموو كارەكانی لە ئۆكرانیا دەدات.

سەرۆكی ئۆكرانیا باسیشی لە گەیشتنی ئەو كەسانە كرد، كە خۆبەخشانە دەیانەوێت بچنە ئۆكرانیا بۆ بەرگریكردن لە وڵاتەكە، ئاشكرایكرد، وەكو كاروانی یەكەم پێشوازی لە 16 هەزار خۆبەخشی بیانی دەكەن كە “دەیانەوێت بەرگری لە ئازادیی ئۆكرانیا و گەلەكەی بكەن”.

بابەتی پێشتر

عه‌بدولستار مه‌جید: سەرۆکی حکومەت دانی بە شکستدا نا

بابەتی دواتر

کومان بە ئاشکراکردنی نهێنییەک تۆڵەی خۆی لە لاپۆرتا کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی، شارەزایان هۆکارەکەی بۆ ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل دەگەڕێننەوە. بەیانیی ئەمڕۆ…
Total
0
Share